لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “غوڵام ڕەزا خانی شەکەرئاب” بەندکراوی سیاسی محکوم بە ئێعدام، بە شێوەیەکی کتوژڕ لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قزڵحەساری کەرەج ڕاگوێزراوەتەوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، پاش گواستنەوەی بۆ زیندانی قزڵحەسار، نیگەرانییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەکەی بەرزبووەتەوە. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە وردەکارییەکانی دۆسیەکەی و ڕێکەوتی دەستبەسەرکرانی لە بەردەستدا نییە.
