کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی لە شاری ئیسفەهان

مەترسی لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی لە شاری ئیسفەهان 1

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، مەترسی لەسێدارەدانی 3 بەندکراوی دیکەی پەیوەندیدار بە دۆسیەی مەیدانی عەلیخانی ئیسفەهان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە ئارادایە.

ئەو سێ بەندکراوە بە ناوەکانیقائم حسێنی، ئەمیر حسێن مەلەکی، و عەلی دەشتیبە تۆمەتی هاوکاری ڕاستەوخۆ لە کوشتنی چەند ئەندامێکی بەسیجی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە مەیدانی عەلیخانی شاری ئیسفەهان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبارد، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و بنەماڵەکانیان بە مەبەستی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆڵەکانیان بانگهێشتی زیندانی دەستگردی ئیسفەهان کراون. شایانی باسە کە لەم دۆسیەیەدا، 12 بەندکراو بە تۆمەتی موحابە و بەغی، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و چەندین کەسی دیکەش ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە.