کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لە سێدارەدانی دەستبەسەرکراوانی ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

مەترسی لە سێدارەدانی دەستبەسەرکراوانی ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن

بەپێی هەواڵی گەیشتوو،غوڵام حسێن موحسنی ئێژەییسەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، جەختی لە سەر خێراکردنی ڕەوەتی دۆسیەی دەستبەسەرکرانی ڕۆژانی ڕابردوو کردووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە دۆسیەی دەستبەسەرکراوانی کاتیی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم، لە ماوەیەکی کورتدا کۆتایی پێ بهێندریت و تەنانەت جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە ڕەوەتی لە سێدارەدانی بەندکراوان و زەوت کرانی داراییەکانیان لە ماوەیەکی کورتدا جێبەجێ بکرێت. جێگای ئاماژەیە کە ئەو کەسایەتییە جەنایەتکارە چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستبەسەرکراوان هێزی پیادەی دوژمنن و پێویستە بە توندترین شێوە سزا بدرێن.