کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لەسەر گیانی ١٢ دەستبەسەرکراوی مانگی بەفرانبار لە ئیسفەهان

مەترسی لەسەر گیانی ١٢ دەستبەسەرکراوی مانگی بەفرانبار لە ئیسفەهان

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ١٢ هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو 12 هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی مەیدانی عەلیخانی، کە تێدان بە هۆی تێکهەڵچوونی نێوان ناڕازیان و هێزەکانی ڕژیم، چوار ئەندامی بەسیج کوژرابوون، هاوکات لەگەڵ 59 کەسی دیکە دەستبەسەرکرابوون. شایانی باسە کە بە گشتی لەو 59 کەسە، 23 کەسیان حوکمی قورسی قەزاییان بەسەردا سەپێندراوە و 12 کەسی دیکەش حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.