بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، مەترسی جددی لەسێدارەدانی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە شاری ئیسفەهان لە ئارادایە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عیرفان ئیسفەندیاری” تەمەن 19 ساڵ و دانیشتووی شاری ئیسفەهان، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی مانگی بەفرانبار لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی مەیدانی “عەلیخانی” شاری ئیسفەهان، بە تۆمەتی “موحاربە و شۆڕشی چەکداری دژ بە ڕژیم“، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ناوبراو ڕێکەوتی 27ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ 12 بەندکراوی سیاسی دیکەی ڕاگیراو لە زیندانی دەستگردی ئیسفەهان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.
