بەپێی ڕاپۆرتەکان، “پژمان توبرەریزی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری کرماشان، مەترسی لەسێددارەدانی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە ئارادایە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە بە تۆمەتی “افساد فی العرض“، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە لە مانگانی ڕابردوودا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ڕێگری کردن لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتیی نوێی هاووڵاتیان دژ بە دەسەڵات، زیاتر لە ٣٧ بەندکراوی سیاسی و ئەقیدەتی لەسێدارە داوە و مەترسی بەرزتر بوونەوەی ڕێژەی ئێعدامی بەندکراوان زۆرتر بووە.
