کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسیی لەسێدارەدان لەسەر گیانی ٦٢ بەندکراوی خۆپێشاندانەکان

مەترسیی لەسێدارەدانی ٦٢ بەندکراوی خۆپێشاندانەکان

ڕۆژنامەیدەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاند کە لانی کەم ٦٢ کەس لە هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕووبەڕووی تۆمەتی قورسی دادوەری بوونەتەوە و مەترسیی جیددیی بڕیاری لەسێدارەدانیان لەسەرە؛ ڕاپۆرتەکە هۆشداری دەدات کە کۆماری ئیسلامی ئەم سزایە وەک ئامرازێک بۆ چاوترسێنکردنی کۆمەڵگە بەکاردێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی ڕۆژنامەیدەیلی تەلەگراف، دۆسیەی ٦٢ لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە. ئەم کەسانە ڕووبەڕووی تۆمەتی وەکمحاربهوئەفساد فی الارضکراونەتەوە و بۆ بەشێکیان سزای سەرەتایی سێدارە دەرچووە و نێردراوە بۆ دیوانی باڵای وڵات. چالاکوانانی مافی مرۆڤ جەخت دەکەنەوە کە پرۆسەی دادگاییکردنی ئەم تۆمەتبارانە ناڕوون بووە؛ ئەوان لە مافی پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون و سزاکان تەنیا لەسەر بنەمایدانپێدانانی زۆرەملێلەژێر ئەشکەنجەدا سەپێنراون. ڕێکخراوە مرۆییەکان هۆشداری دەدەن کە بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتە هۆی لەسێدارەدانی ئەم دەستبەسەرکراوانە، بۆیە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا دەکەن بە فشارە دیپلۆماسییەکانیان ڕێگری لەم کارە بکەن.