کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسیی لەسێدارەدانی ٢١ زیندانیی سیاسیی بەلوچ

مەترسیی لەسێدارەدانی ٢١ زیندانیی سیاسیی بەلوچ 1

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی شەپۆلی لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران، تۆڕی مافی مرۆڤی بەلوچستان سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدانی ٢١ بەندکراوی بەلوچ هوشداری داوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو زیندانییانە بە موحارەبە، افساد فی العرض  و ئەندامێتی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان تاوانبار کراون و لە پرۆسەیەکی دادوەریی ناعادڵانەدا، لە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیی جدییدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراون. هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی ئەو زیندانییانە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.