به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئێران دژ به گرانی و هه‌ڵاوسان له ئۆستانی خووزستان و شاری قۆم، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم شاری كرماشانیان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی هه‌ژاری گه‌ڕه‌كه‌كانی “جافرئاوا” و “ڕه‌شیدی” كه له هه‌ژارترین گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كرماشانن، پاش گرانبوونی نان و ماكارۆنی و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خۆراك، ڕژانه‌ته سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و فرۆشگاكانی “كوروش” و “جامبۆ”یان كه سه‌ر به سپای پاسدارانه تاڵان كردووه. هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك، شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی كرماشان، گه‌ڕه‌كه‌كانی “بۆلوار تاقوه‌سان”، “نه‌وبه‌هار” و “فیرده‌وسی”یان به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كرد و هێزه تایبه‌ته‌كانیان له‌و ناوچانه جێگیر كردووه.