ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له دوای بانگهێشتی كه‌شاوه‌رزانی شاری ئیسفه‌هان به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه له پردی خواجۆ، هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیم چوونه‌ته هه‌موو ڕێگاكانی ئه‌و ناوچه‌یان به‌ته‌واوه‌تی داخستووه له ئێستادا دۆخێكی ئه‌منی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا زاڵ بووه.
به‌پێی كۆمه‌ڵێك ویدیو كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له سه‌ر جه‌م شه‌قام و كۆلانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بڵاوه‌یان پێكراوه ڕێگری له هاتووچۆی خه‌ڵك بۆ پردی خواجۆی ئیسفه‌هان ده‌كه‌ن. شایانی باسه بێجگه له هێزه‌ئه‌منیه‌كانی كه به جلی سه‌ربازی له شوێنه گشتیه‌كان جێگیر بوونه كۆمه‌ڵێك هێزی ئیتلاعاتی و ئه‌منیش به جلی شه‌خسیه‌وه له‌و ناوچه‌یه ده‌سووڕێنه‌وه.