کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

مه‌ڕۆنه‌ سه‌یری نومایشه‌ دژه‌ مرۆییه‌كانی ڕژیم!

نومایشیدژهمرۆیی گهڕاندنی تاوانباران لهئاستی شارهكان و بهتایبهت لهگهڕهكهكانی شوێنی ژیانیان، كهماوهیهك بوو بهڕێوهنهدهچوو، لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، لهچوارچێوهی گهڵاڵهی دژهئینقلابییئهمنییهتی مهحهلهمیحوهر، بۆ جارێكی دیكهدهستیپێكردووهتهوه‌‌. لهو نومایشهقیزهونهدا، كهسانێك لهژێرناویئهرازێل و ئهوباشبێڕێزی و سووكایهتییان پێدهكرێت و لهبهرچاوی خهڵك دهدرێنهبهر شهللاق. هێزهئینتزامیهكانی تاران، ڕۆژی سێشهممه١٥ی مانگی ڕهزبهر، كهسێكیان بهشهقامهكانی شاردا گێڕا و میدیاكانی ئێران ئهویان به‌ “شهڕهنگێزی گهڕهكی مۆشیریه‌” پێناسهكرد. لهو گرتهویدێئۆیانهی كهله تۆڕهكۆمهڵایهتیهكاندا بڵاوكراونهوه‌‌، هێزهئینتزامییهكان دهبیندرێن كهسواری  ئۆتۆمبێل و بهڕووپۆشهوهلهپهنا كهسهكهڕاوهستاون و لهسهر و چاوی دهدهن. جهمعیهتێكیش خهریكی تهماشا كردن و گرتنی ویدێئۆن. بهر لهوهش، نۆمایشێكی لهم چهشنهلهڕهشت بهڕێوهچووبوو و هێزهئینتزامیهكان چهندین كهسیان لهئاست شاردا گێڕابوو. بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئهمجۆرهنومایشانهلهچهندین شوێنی دیكهش بهڕێوهچووه‌.

سیاسهتی خوڵقاندنی ترس و تۆقاندن لهناو كۆمهڵگادا كهڕژیم بهم كردهوانهی، بهدواوهیهتی، سیاسهتێكی شكست خواردوویه‌. كۆماری ئیسلامی ههرچهند بیههوێ لاوازی خۆی لهڕێگهی هێزنواندنی درۆیینهوه، لهخهڵك بشارێتهوه، زۆربهی خهڵكی ئێران بهوردبینی و وشیاریهوه، بهم ڕاستییهدهگهن. خهڵك باش دهزانن كهئهم ڕژیمه، بههۆی خهباتی ئهوان، بههۆی قهیرانی ئابووری و سیاسی و بههۆی پهراوێز كهوتنی نێونهتهوهیی، لاواز بووهو تهنانهت نفووزیشی لهسهر ڕهوتهكۆنهپهرهستهكانی ناوچهكهتا ڕادهیهكی زۆر لهدهست داوه‌. خهڵك بۆیان دهركهوتووهكههاوسهنگیی هێز بهقازانجی ئهوان گۆڕاوه‌. لێرهدا پرسیار ئهوهیهكهئامانجی ڕژیم لهوهڕێخستنی ئهمجۆرهنومایشانهی سهرشهقام چییه؟

لهڕاستیدا، كۆماری ئیسلامی بهباشی دهزانێ كهلهسهر چ گڕكانێك لهتووڕهیی خهڵك ڕاوهستاوهو ههموو ڕۆژێ چاوهڕوانی سهرههڵدانی ناڕهزایهتیی بهرینی كۆمهڵایهتییهلهههموو شوێنێكی ئهم وڵاته‌. كهوابوو وهك ههوڵێكی بهرگرانه، بهخهیاڵی خۆی، دهیههوێ هێز و توانای خۆی بهمجۆرهنومایشهبێزراوانه، بهڕووی خهڵك دابدا. ڕژیم بهبهڕێوهبردنی گهڵاڵهیئهمنییهتی مهحهلهمیحوهر، بهنیازهلهژێر ناویبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهرازێل و ئهوباشواتهكهسانێك كهبهرههمی ههر ئهم ڕژیم و كلتوور و نیزامهن، بارگهو بنهی سهركهوتگهریی خۆی لهههموو گۆشهو كهناری ئێران بڵاوبكاتهوه‌. كۆماری ئیسلامی بهدهستبهسهركردنی ئهم قوربانییانهی نیزامی سهرمایهرداری و دواكهوتوویی ئیسلامی و گهڕاندنی ئهوان لهسهر شهقامهكان و سووكایهتی پێكردنییان، لهڕاستیدا، سووكایهتی بهمرۆڤ و مرۆڤایهتی دهكات. ئامانجی وهها هێزنواندنێكی درۆیین، هیچ شتێك نییهبێجگهلهتوند كردنهوهی كهش و ههوای سهركۆت لهئاستی كۆمهڵگادا.

ئهم هێز نواندنهدرۆیینه، شێوازی جۆراوجۆری دیكهشی ههیه‌.  بۆ نموونه، دهتوانین ئاماژهبهتاقی كردنهوهیمووشهكهكانی كۆماری ئیسلامی بكهین. ڕژیم، ههر چهند وهخت جارێك، ژمارهیهك مووشهك لهبیابانهكانی  ئێران تاقی دهكاتهوه‌. ئاشكرایهكهئهمجۆرهنومایشانهبۆ ترساندنی ئهرتهشی ئهمریكا و زلهێزهجیهانییهكان نییه، چونكهههموویان دهمێكهتێكنۆلۆژیی كۆن و دواكهوتووانهی ئهمجۆرهچهكانهیان شناسایی كردووهو شێوازهكانی پووچهڵ كردنهوهیان دۆزیوهتهوه‌. ئهمجۆرهنومایشانهلهئاستێك دا نین كهدهوڵهتهكانی ڕۆژئاوا لههێز و توانای نیزامیی كۆماری ئیسلامی بترسێنێ، لێرهشدا ئامانجی ڕژیم هیچ شتێك نییهبێجگهلهئهو خهڵكهی ژێر دهسهڵاتی كهچاو لهتێلێویزیۆنهكان دهكهن و ئهم دیمهنانهدهبینن.

كاتێك بهندكراوێك بهزهبری ئهشكهنجهی وهحشیانه، دێننهبهر شاشهی تێلێویزیۆن و وتووێژی لهگهڵ دهكهن، هیچ گومانێكیان نییهكهههمووان ماهییهتی ڕاستهقینهی نومایشی ئیعتراف وهرگرتنی تێلێویزیۆنی دهناسن. كهوابوو ئامانجی واقعییان، نهتهبلیغ و فریو، بهڵكوو هێزنواندن و چاوترسێن كردنه‌. ئهوان لهم ڕێگهوهبهنیازن، توانای خۆیان لهتێكشكاندنی ئیرادهی مرۆڤهكان، نومایش بدهن. لهههمووی ئهم نومایشانهدا، ئامانجهكه، جهماوهری خهڵكه‌. قهرارهئهوان ناچار بهتهسلم و ملكهچ بوون و سهردانهواندن بكهن. ئهوان بهم جۆرهنومایشانهبهنیازن سووكایهتی بهخهڵك بكهن و نیشانی بدهن كهگۆیا ئهم ڕژیمهههر كارێك كهبیههوێ، لهدهستی دێ.

كاتێك كهخهڵك، لهوانهمنداڵ و پیر و لاو، دهكێشنهپای تهماشای دیمهنێكی ئێعدام، ئامانجیان نومایش دانی بهڕێوهبردنی ئهم بهناو عهداڵهتهنییه، بهڵكوو لهڕوانگهی كۆماری ئیسلامییهوه، ههموو ئهو خهڵكهی هاتوون و سهیری ئهم دیمهنانهدهكهن، دوژمنی ڕژیم بهئهژمار دێن، كهوابوو دهبێ چاوترسێن بكرێن.

كاتێك مهسهلهكهتا ئهو ڕادهیهڕوونه، كهوابوو پێویسته، بهكاری وشیارانه، ئهمجۆرهنومایشانهبێ ڕهونهقتر كهین. پێویستهبهخهڵك بوترێ كهنهبنهئامرازی ڕهونهق بهخشین بهم جۆرههێزنواندنانهی ڕژیم. ئهوان دهبێ بزانن كهئامانجی ئهم نومایشانه، خۆیانن. ئامانج ئهوهیهكهئیرادهو متمانهبهخۆیی ههر ئهم خهڵكهی كهدێنهسهیری ئهمجۆرهنومایشانه، تێكبشكێنن و ناچار بهئهنجامی كارێكیان بكهن كهههگیز لهدڵهوهخوازیاری نین. ئهگهر ئهم ڕژیمهلهچارهنووسی دیكتاتۆرهكانی جیهان دهرسی وهرنهگرتووهو چارهنووسی حهتمیی خۆی  نهناسیوهو لهبێ ئاكام بوونی ئهم شێوازانه،لهدرێژماوهدا، تێنه‌‌گهیشتووه، جهماوهری خهڵك كهئامانجی ئهم نومایشانهن، نابێ ڕێگهبدهن كهئهم ڕژیمهدیكتاتۆره، بهم نومایشانهی، چهند ساتێكی دیكهبهتهمهنی نگریسی خۆی زیاد بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-