ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه، “فاتمه داوه‌ند” زیندانی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی شاری بۆكان له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكرانیان لێكردووه.
“فاتمه داوه‌ند” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌تاویه و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك له زیندانی بۆكان به‌ندكرابوون. ناوبراو یه‌كێك له شایه‌تحاڵانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ كه له شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دوێنێ چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی گۆشاره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر شایه‌تحاڵانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨یان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی ئه‌و كه‌سانه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بوون.