“ئه‌میر كه‌هریزی” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی كرماشان كه له به‌رواری ١٧ گوڵانی ئه‌مساڵ و له كاتی تێپه‌ڕبوون له سنووری یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕاده‌ستی پۆلیسی توركیا كراوه و ئێستا له كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی ئه‌درنه ڕاگیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌میر كه‌هریزی” پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه و بۆ ماوه‌ی ١٠ ساڵ له هه‌رێمی كوردستان ژیانی به‌سه‌ر بردووه. ئه‌و چالاكه‌ی سیاسیه له‌كه‌مپی ئه‌درنه‌ی توركیا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ئێران بكرێت. شایانی باسه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م ٣٠ په‌نابه‌ری ئێرانی به‌بێ ئاگاداری پێشوه‌خت و ڕه‌زایه‌تی خۆیان له كه‌مپی ئه‌درنه‌وه به لێدان و ئازاره‌وه ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ئێران كراون.