کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

منداڵ هاوسه‌ری یان پێدۆفیلیسمی ده‌وڵه‌تی!

لهماوهی حهفتهكانی ڕابردوودا، هاوسهرگیریی منداڵان، بووهتهیهكێك لهتهوهرهباس ههڵگرهكانی ناو تۆڕهكۆمهڵایهتییهكان كهئێستاش بهردهوامه‌. لهو جێگهوهكههاوسهرگیری لهسیستمی كۆماری سهرمایهداریی ئیسلامیدا بهگشتی  و هاوسهرگیریی منداڵان بهتایبهتی، یهكێك لهچهرخ دهندهگرینگهكانه، كاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی ههوڵ دهدهن، ئهوهڵهن، به پهرهپێدانی زیاتر و هێنانهخوارهوهی تهمهنی هاوسهرگیری، كارایی سیستمهكهبۆوهدهستهێنانی قازانجی زیاتر، بهرنهسهرێ و دووهمهن، یهكێك لهگرینگترین شێوازهكانی سهركوت، زیاتر بههێز بكهن.

بێگومان یهكێك لهو ڕێگایانهكهسیستمی سهرمایهداری لهههموو شوێنێكی جیهان بهكاری دێنێ، بهكار هێنانی جۆرێكهلهئهدهبیات، یان بهواتایهكیتر بهكارهێنانی ئهدهبیاتیخهیانهته، تا ڕووداوهڕاستهقینهكانی ناو كۆمهڵگای پێدادهپۆشن و بهجلی شهرعی، ژێستێكی یاسایی پێبدهن. هێنانهگۆڕێ وشهی منداڵ هاوسهری، هیچ شتێك نییهبێجگهلهههوڵ دان بۆ یاسایی كردنی ههرچی زیاتریپێدۆفیلیسم” (واتهدهستدرێژیی سێكسی بۆسهر منداڵان). ئهگهرچی لهبوار دهروونناسییهوه، تهمهنی گونجاو بۆ دهستپێكی ژیانی هاوبهش، بههیچ شێوهیهك ١٨ ساڵ نییهبهڵام، لهیاسای زۆربهی وڵاتهكاندا، تهمهنی هاوسهرگیری ١٨ ساڵ پهسند كراوه‌. بهڵام لهئێران هیچ یاسایهك لهپێوهند لهگهڵ لانیكهمی تهمهنی هاوسهرگیری بوونی نییهو بهپێی ماددهی ههزار و ٤١ی یاسای مهدهنیی ئێران، هاوسهرگیریی منداڵان لهسهر ئیزنی دایك و باوك و بهڵگهی دادگا ڕێگهپێدراوه‌. ههڵبهت ڕۆڵی ئیسلامی سیاسی لێرهدا دهردهكهوێ كهفهقێ ئیسلامییهكان، هاوسهرگیریی منداڵی ژێر تهمهنی ٩ ساڵیشیان بهڕهزایهتی باوك، ڕێگهپێدراو دهزانن و ژمارهیهك لهو فهقێیانهلهوانهخومهینی، چێژی جنسی وهرگرتن لهمنداڵی شیرخۆر، لهوانهلهمس كردنی تێكهڵ بهشههوهت و لهباوهش كردن و هیتر، ڕێگهپێدراو دهزانن.

ڕاستییهكانی ناو كۆمهڵگای ئێران نیشانی دهدات كهههوڵ بۆ یاسایی كردنی وهها بیرێكی قیزهون و دژهمرۆیی، ههموو ڕۆژێ لهجهرگهی باروودۆخی دژواری ئابووریدا زیاتر دهبێت. ههواڵنێرییدویچێ وێلێلهیهكێك لهڕاپۆرتهكانیدا سهبارهت بههاوسهرگیریی منداڵان لهئێران نووسیی: “خهرمانانی ١٣٩٧: تهنیا ڕووداوێك بوو بههۆی ئهوهیكهكچێكی تهمهن ٩ ساڵهی ئهفغانستانی نهبێتهژنی پیاوێكی ٣٦ ساڵه‌. كچهكهدایك و باوكی نهبوو و ئهم هاوسهرگیرییهبهدهستپێشخهریی خزم و كهسی ئهنجام درابوو. كهسێك لهڕێگهی تهلهفونهوهئهم ههواڵهی بهئۆرژانسی كۆمهڵایهتی ڕاگهیاند. منداڵهكه‌ ‌ جهستهی زۆر چكۆلهتر لهتهمهنی نیشانی دهدا و یهكجار لهزاواكهش ترسابوو. ئهگهرچی زهماوهندێكی گهورهیان گرتبوو و ٣٠٠، ٤٠٠ میوانیشیان دهعوهت كردبوو، بهڵام لهترس و خۆفی كچهكهكهم نهببۆوه‌.

ڕێبهندانی ١٣٩٧: كچێكی ١١ ساڵهی ئیلامی كهبهخاتری قهرزی باوكی لهپیاوێكی ٤٤ ساڵهمارهكرابوو، بهیارمهتیی چالاكان و دادستانی ئۆستان، تهحویلی بێهزیستی درا. خوشكه١٣ ساڵهكهشی لهسهر ئیزنی باوكی لهیهكێك لهئهندامانی تایفه، مارهكرابوو. چارهنووسی ههر دووی ئهم كچانهلهدهست سهرپهرستێكی موعتاد دابوو. چكۆلهترین منداڵی زاوا، دوو ساڵ لهبووكهكهگهورهتر بوو“. لههیچ كهس شاراوهنییهكهگرینگترین هۆكاری دیاردهی كۆیلهتیی منداڵان و بهقهولی سهرانی كۆماری ئیسلامی، ههژاریی ئابوورییه‌. هاوسهرگیریی منداڵان، زۆرجار لهناو گرووپهكانی دانیشتووی پهراوێزی شارهگهورهكان، سنوورنشینان و توێژهههژارهكانی خوارهوهی كۆمهڵگا ڕوو دهدات. هێندێك لهبنهماڵهكان، تهنیا لهبهر پاره، واتهكهم كردنهوهی خهرجیی ژیانیان، ڕێگهدهدهن كچانی ٩ تا ١٠ ساڵ تهمهنیان ببنههاوسهری پیاوانی بهتهمهن.

لهپێوهند لهگهڵ كوڕاندا، ههژاری دهبێتههۆی ئهوهیكهلهتهمهنی لهسهرتردا هاوسهرگیری بكهن بهڵام بۆ كچان پێچهوانهكهی ڕوودهدات. كچان زۆرجار، لهتهمهنی نهخوازراودا و لهسهر داوای دایك و باوك و بنهماڵههاوسهرگیری دهكهن تا ههمنانخۆرێك كهم بێتهوه‌” و ههم لهوانهیهكچهكهش دهرفهتێكی بۆ بردنهسهرهوهی پێگهی كۆمهڵایهتی بۆ ههڵكهوێ. بهمجۆرهیهكهكچان لهتهمهنی كهمدا دهكرێنههاوسهری پیاوانی بهتهمهن. حهقیقهتهكانی ناو كۆمهڵگای ئێران ئهوهندهناخههژێنن كهدهست و پێوهندهكانی كۆماری ئیسلامی ناچار بوون دانیان پێدا بنێن. “محهممهد مێهدی تۆندگویانجێگری وهزارهتی وهرزش و لاوان، ساڵی ڕابردوو و پاش زیاد كردنی دوو بهرابهریی وامی ئیزدواج وتبووی كه‌: “بهپێی ئامارهكانی بانكی مهركهزی، لهمانگی یهكهمی ئهمساڵدا، هاوسهرگیریی كهسانی خوار تهمهنی ١٥ ساڵ چوار هێندهی ساڵی ڕابردوویهو ههر ئهم بابهتهش نیگهرانییهكانی سهبارهت بههاوسهرگیریی منداڵان بردووهتهسهرێ و مهعلووم بووهكهلههێندێك لهئۆستانهكان، بنهماڵهكان خهریكی فرۆشتنی كچهكانی خۆیانن و لهو ناوچانهش كهههژاریی ئابووری و فهرههنگی ههیه، ڕهقهمی ٣٠ ملیۆن تمهن، ڕهقهمێكی سهرهنجڕاكێشهو ههر ئهوهش بووهتههۆی ئهوهیكههاوسهرگیریی كهمتر لهتهمهنی ١٥ ساڵ لهمجۆرهناوچانهپهرهبستێنێ“.

بهڕێوهبهری كارگرووپی مافی منداڵانی كورسیی مافی مرۆڤ، ئاشتی و دیمۆكراسیی یونسكۆ لهزانكۆی بێهێشتی، چهند ڕۆژ لهمهوبهر هۆشداری دابوو كهدانی وامی ئیزدواجی ١٠٠ ملیۆن تهمهنی بهكچانی كهمتر له٢٣ ساڵ تهمهن، دهبێتههۆی پهرهسهندنی هاوسهرگیریی پێشوهخت، بهڵام ناوبراو باسی ئهوهی نهكرد كهسهرانی كۆماری ئیسلامی زۆر ئاگاهانهبهدانی ئهمجۆرهبهناو یارمهتییانه، بهنیازن تا ئهو جێگایهی كهدهگونجێ، نهتهنیا دیاردهی هاوسهرگیریی شهرعی پهرهپێبدهن، بهڵكوو كۆیلهتیی منداڵانیش یاسایی بكهن و لهم ڕێگهوهبیكهنهنۆڕمێكی كۆمهڵایهتی.

جۆش و خرۆشی كۆمهڵایهتیی بزووتنهوهی ڕادیكاڵ و پێشڕهو لهناوخۆی ئێران، ههرچی بهرینتر بوونهوهی شهپۆلی ناڕهزایهتی لهناو تۆێژهكانی كۆمهڵگا، كرێكار بوونی بهشێك لهتوێژهمامناوهندهكان و ههروهها ههڵگهڕانهوهی دهست و پێوهندهكانی ڕژیم چ بهخاتریبواری ماڵی و چ بهخاتری گهندهڵییهك كهسهرتاپێی كۆماری ئیسلامییداگرتووه، بووهتههۆی ئهوهیكهڕژیم لهپێناو سهركوتی جهماوهر و مانهوهی دهسهڵاتی نگریسی خۆی دهست بداتهههمووجۆرهئامرازێك.

لهبهرامبهر شێوازه جۆراوجۆرهكانی سهركوت لهوانههاوسهرگیریی منداڵان و یان لهڕاستیدا كۆیله كردنی منداڵان، نهتهنیا نابێ بێدهنگی بگرترێتهبهر، بهڵكوو چالاكانی بواری كۆمهڵایهتی پێویستهلهڕێگهی شیكردنهوهی ئهمجۆرهدیاردانه، زهروورهتی ڕووخاندنی وهها سیستمێك كهتێیدا منداڵ بهخاتری ههژاری، هاوشێوهی كاڵایهك دهفرۆشرێ، پهرهپێبدهن و لهم ڕێگهوهستهملێكراوترین مرۆڤهكانی كۆمهڵگا بپارێزن. تهنیا ڕێگای بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆماری ئیسلامی پتهو كردنی ڕیزهكانی بزووتنهوهی ناڕهزایهتیی ڕادیكاڵ و ڕێكخستنی ههرچی زیاتری گرووپهجۆراوجۆرهكۆمهڵایهتییهكانهبهئاسۆی سۆسیالیستییهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-