له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌واڵی مه‌حكووم كردنی سه‌رۆكی پێشووی بانكی ناوه‌ندی ئێران و جێگره‌كه‌ی به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منییه‌تی بازاری ئه‌رز” به ١٨ ساڵ زیندان بڵاو كراوه‌ته‌وه و پێده‌چێت به‌شێكی زۆر له به‌رێوبه‌رانی ده‌وڵه‌تی له‌و په‌روه‌نده تاوانبار بن.
به وته‌ی گووته‌پێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “وه‌لیۆڵڵا سه‌یف” سه‌رۆكی پێشووی بانكی ناوه‌ندی ئێران به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منییه‌تی بازاری ئه‌رز” و ڕێگه خۆش كردن بۆ كڕین و فرۆشتنی نایاسایی ئه‌رز به ١٠ ساڵ زیندان و جێگره‌كه‌شی هه‌ر به‌و تۆمه‌تانه به ٨ ساڵ زیندانی ته‌عزیری سزا دراون.