بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە ئەمڕۆ شه ممه 19ی مانگی گهلاوێژ، لە شاری سنە لایەنگرێکی کۆمەڵە، هاوڕێ ئەحمەد خەلیلی ناسراو بە خەلیل حەبیب فەتتاح خەڵکی ئاوایی نەوەڕێ سەر بە شاری سنە، بە هۆی نەخۆشینەوە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ خەلیل کەسایەتیەکی ناسراو و خۆشەویست و جێگەی متمانەی ئاوایی نەوەڕەو و شاری سنەبوو . ناوبراو بە هۆی گرێدانی بیر و ئامانجەکانی بە کۆمەڵەوە، ماوەی دەسال لە زیندان دابوو. هاوڕێ خەلیل تا دوایین ساتەکانی ژیانی لەسەر ئەو ڕێبازەی مایەوە و هیچ کات سەری بۆ ئەم ڕژیمە دانەنواند. بەداخەوە بە هۆی نەخۆشینەوە دڵە گەورەکەی کاک خه لیل رۆژی چوارشه ممه لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێ کردین. شایانی باسە تەرمی ئەو ئازیزە لە ئاوایی نەۆەڕە و بە بەشداری خەڵکی ئەم ئاوایی و شاری سنە ئەسپەردەی خاک کرا.