به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان ئاگادار كراین كه دایه “ئامینه شه‌ربه‌تی” له شاری سه قز ماڵئاوایی له ژیان کرد.
دایه “ئامینه” دایکی هاوڕێی گیانبختکردوو “کامیل عدنانی”، پێشمه‌رگه، کادر، ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیست و سیمای خۆشه‌ویست و ناسراوی شاری سه قز بوو که له نێو ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه گیانی بختکرد. هه‌روه‌ها دوو جگرگۆشه‌ی دیکه‌ی ئه‌م دایکه دڵسۆزه، پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوون. دایه “ئامینه” به حه‌سره‌تی به‌دی نه‌هاتووی ئاواته ئینسانیه‌کانی جگه‌رگۆشه گیانبختکردووه‌که‌ی سه‌ری نایه‌وه، به‌ڵام سه‌ری بۆ داگیرکه‌ران و تاوانباران دانه‌نواند. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌س و كاری ئه‌و دایكه شۆڕشێگێڕه ده‌كه‌ین. یادی به‌رز و به‌رێز بێت.