كۆمه‌ڵێك له كرێكاراین پترۆشیمی پاڵاوگه‌ی فازی ١٤ی گه‌نگان، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جی نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشا و مانگرتنیان ڕاگه‌یاند.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست به‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و جێبه‌جی نه‌كردنی خواسته‌كانیان ده‌ربڕی و له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌كی ترین داخوازییه‌كان: دابین كردنی “٢٠ ڕۆژكار- ١٠ ڕۆژ پشوودان”، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و په‌رداختی تواوی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانه و تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له مانگرتن.