كرێكارانی په‌یمانی به‌رق و ئه‌بزاری پاڵاوگه‌ی ئابادان، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له كێشا و كۆبوونه‌ویه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئابادان، خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و دابین كردنی “٢٠ ڕۆژ كار- ١٠ ڕۆژ پشوودانن”. هه‌ر چه‌نده به‌رپرسانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه هه‌وڵیان دا به به‌ڵێندانی بێ پشتوانه كرێكارن بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام كرێكاران ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ناگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.