ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٣ و ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، بازاڕییان و خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی ئه‌راك، شیراز، كازروون، میناب، نه‌غه‌ده، ئیلام، كرماشان، خۆڕه‌مئاوا و برۆجرد هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌سه‌به‌ی چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی باج، گرانی و هه‌ڵاوسان، دووكانه‌كانیان داخست و خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
بازاڕییانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به به‌رێرسانی باڵای ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی باجی ساڵانه و گرانی و هه‌ڵاوسان ده‌ربڕی و خوازیاری په‌یوه‌ستبوونی ته‌واوی بازاڕییان و كه‌سه‌به‌ی ئێران به‌و مانگرتنه بوون و ڕایانگه‌یاند: ته‌نیا به یه‌كگرتوویی و له‌سه‌ر شه‌قام ده‌توانن به مافه‌كانیان بگه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆش خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی كرماشان و ئیلام هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خانه‌نشینكراوانی ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.