ڕۆژیچوارشەممە ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، کرێکارانی کوورەخانه‌كانی خشتپه‌زی لەتەورێز، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازی، خاوەن کورەکان دەڵێن: پێویستە بەپێی ئاستی حه‌قده‌ستی ساڵی ڕابردوو کاربکەن و ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێت، واز له‌كار بێنن و بڕۆن. به‌وته‌ی كرێكاران، به‌م بڕه پاره‌یه ناتوانین ژیان به‌سه‌ر به‌رین و بنه‌ماڵه‌كانمان له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. جێگای ئاماژه‌یه كه ژمارەی کوورەخانه‌كانی تەورێز نزیکەی ٢٠٠ تا ٣٠٠ کورەیە کە هەر کورە چوار بۆ پێنج بنەماڵە تێیدا کار دەکەن وناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیش هیچ چاودێرییه‌كیان به‌سه‌ر خاوه‌نكارانه‌وه نییه.