به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دكتۆر “ئیمان نەوابی”، پزیشکى نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی کەوسەری سنه، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و ناڕوونی چاره‌نووسی له ١٢ی بەفرانبارەوە مانی له خواردن گرتووه.
دوکتۆر “ئیمان نەوابی” ئەو پزشکەیه کە نەشتەرگەری بۆ “ئەشکان مۆروەتی” كردبوو، ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و خراوه‌ته ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ. دكتۆر “نه‌وابی” له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری سنه یارمه‌تی بریندارانی دابوو و ئێستا ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له هه‌نارده‌كردنی دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگا خۆ ده‌بوێرن.
