هه‌واڵی په‌یوه‌ست بوونی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی قشم، پارسی جنووبی له بووشێهر و پاڵاوگه‌ی ئابادان، به حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی پارسیان و پێترۆشیمیی لامه‌رد له ئۆستانی فارس، له ناوچه‌كانی جنووبی ئێران، ته‌نیا هه‌واڵێك نییه وه‌ك باقیی هه‌واڵه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاری كه ڕۆژانه لێر و له‌وێی ئێران له ئارادایه. ئه‌م ڕووداوه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه گرینگه كه ئه‌وه‌ڵه‌ن، كرێكارانی هاوچاره‌نووسی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمیی ئێران، بۆ پشتیوانی كردن له یه‌كتر هه‌ستاون و دووه‌مه‌ن، ئه‌م مانگرتنه له سهركیترین به‌شی ئابووریی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی‌دا ڕووی داوه. سه‌نعه‌تی نه‌وت به پێچه‌وانه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌نعه‌ت و به‌رهه‌مهێنان كه توانای قازانج هێشتنه‌وه‌یان له‌ده‌ست داوه و خه‌ریكن نابووت ده‌بن، مان و نه‌مانی كۆماری ئیسلامیی له بوار ئابوورییه‌وه، به‌و به‌شه‌وه گرێ دراوه. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه به‌هۆی په‌یوه‌ند خواردنی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیه گه‌روه‌كانی جیهان و مشته‌ریه جیهانییه‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی پێترۆشیمی، له ناوه‌ندی سه‌ره‌نجی سه‌رمایه‌ی جیهانی دایه. به‌هه‌ڵكه‌وت نه‌بوو كه هه‌واڵی مانگرتنی كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی جنووب، به‌خێرایی گشت جیهانی ته‌نییه‌وه.
مانگرتنی به‌رینی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی له جنووب، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستیپێكرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه پێرسۆنێلی مه‌یدانی نه‌وتی ئازادێگانی شۆماڵی له هۆیزهی ئۆستانی خووزستان به‌هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. به‌دوای ئه‌واندا، كرێكاران و كارمه‌ندانی پاڵاوگه‌ی پارسیان و پێترۆشیمی لامه‌رد له ئۆستانی فارس به حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مه‌یدانی نه‌وتی ئازادێگان په‌یوه‌ست بوون. هاوكات پاڵاوگه‌كانی فازه‌كانی ٢٢ و ٢٣ی پارسی جنووبی كه‌نگان و به‌شێك له كرێكارانی پڕۆژه‌یی ئابادان ده‌ستیان دایه مانگرتن. له درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا باس له‌وه ده‌كرێ كه له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی قشم له ئۆستانی هۆرمۆزگانیش، كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. زۆربه‌ی كرێكاران له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت به شێوه‌ی پڕۆژه‌یی و قه‌راردادی كاتی و ته‌نانه‌ت به بێ قه‌رارداد كار ده‌كه‌ن. پتر له ١٠ كاتژمێر كاری ڕۆژانه و حه‌قده‌ستی كه‌م، له گه‌رمای باڵای ٥٠ پله‌دا، هێز و توانای كرێكارانی هه‌ڵچنیه‌وه.
ئیلنا، هه‌واڵنێریی كاری ئێران سه‌باره‌ت به مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی قشم نووسیویه‌تی: “له‌گه‌ڵ پێشێل كرانی یاساكانی كار له ناوچه ئازاد و تایبه‌ته ئابوورییه‌كان و ورووژمی شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان، به‌جۆرێك كه ڕه‌نگبێ بتوانین بڵێین سێ چواره‌می كرێكارانی نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌تانه قه‌راردادیان هه‌یه، له ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا له حه‌قده‌ست و سه‌رمووچه‌ی پیشه‌یی كرێكارانی نه‌وت كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و ده‌روونی و گیانییان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه”. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان له به‌شی نه‌وت و گازدا، كه یه‌كێك له قازانجهێن ترین به‌شه‌كانی ئابووریی ئێرانه، ته‌نانه‌ت ڕه‌چاوكردنی یاساكان و ئایین نامه ی ساعه‌تی كار و هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌م سه‌عاتانه به‌خاتری گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله‌ی جنووب، به ئه‌ركی خۆیان نازانن. حه‌فته‌ی ڕابردوو، كرێكارێك به‌ناوی ئیبراهیم عه‌ره‌بزاده، له پێترۆشیمیی ماهشههر به‌هۆی گه‌رماژۆیی گیانی له‌ده‌ست دا. له ٢٢ی جۆزه‌ردانیشدا كرێكارێك به‌ناوی عۆمران رۆشه‌نی موقه‌ده‌م له مه‌یدانی نه‌وتی یادئاوه‌رانی هۆیزه، له غه‌ربی خووزستان، پاش ئه‌وه‌یكه نه‌یتوانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كه‌ی وه‌ربگرێ، خۆی له ده‌ورووبه‌ری یه‌كێك له چاڵه نه‌وتیه‌كان له‌دار دا. فه‌رمانداری ماهشههر له‌مباره‌وه دانی به‌وه داناوه كه “كرێكاران ١٢ سه‌عات له ڕۆژدا، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌مێننه‌وه و له‌ژێر گه‌رمای تاقه‌ت پڕووكێندا خه‌ریكی كارن“.
ئابووریی سه‌رمایه‌داریی ئێران له‌ژێر هیدایه‌ت و ڕێبه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، كه‌وتووه‌ته بنبه‌ستێكی به‌ته‌واو ماناوه. سهماریهگوزاریی ده‌ره‌كی به‌هۆی گه‌مارۆ ئابووریه‌كان و ناسه‌قامگیریی سیاسی له سیفر نزیك بووه‌ته‌وه. سه‌رمایه‌كانی ناوخۆ به‌هۆی ڕكوودی بازاڕ، له‌سه‌رێ بوونی ئاستی هه‌زینه‌ی به‌رهه‌مهێنان، نه‌بوونی متمانه به داهاتوو و هیتر، ڕوویان كردووه‌ته مامه‌ڵه و بازرگانی. زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان، به پێشینه‌ی كاریی ده‌یان ساڵه‌وه، داخراون و یان خه‌ریكه داده‌خرێن. ئه‌و كارخانه و ناوه‌ندانه‌ش كه له ئیختیار ده‌وڵه‌ت و سپای پاسداران دان، به‌هۆی نابه‌رپرس بوون و گه‌نده‌ڵی ئیداری و ماڵی، كه‌متر له ڕاده‌ی توانایی خۆیان كار ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌و نێوه‌دا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گوشاره ئابووریه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه به‌سه‌ر ڕژیمدا سه‌پاوه، سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی له زومره‌ی ئه‌و بواره پڕسوودانهیه كه به‌شێكی زۆر له پێداویستیه كهڵانهكانی سپای پاسداران و ماشێنی نیزامی و سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی دابین ده‌كات. سه‌رهه‌ڵدانی مانگرتنی كرێكاری له‌م ناوه‌ندانه‌دا، ئه‌گه‌رچی بێ پێشینه نییه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا و له‌وه‌ها پانتاییهكدا، به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی هه‌ستیاریان بۆ كۆماری ئیسلامی، ڕووداوێكی هیوابه‌خشی نوێیه له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران‌دا. داخوازیه‌كانی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمیی جنووب، هاوچه‌شنی داخوازیی به‌شه‌كانی دیكه‌ی چینی كرێكاری ئێرانه. ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك هاوچینه‌كانی خۆیان له ناوه‌نده كرێكاریه‌كانی دیكه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌راردادی زاڵمانه‌ی كاتی و سپی ئیمزان، كه له لایه‌ن شیركه‌ته په‌یمانكار و ده‌ڵاڵه‌كانه‌وه به‌سه‌ریان دا سه‌پاوه، ئه‌وانیش نیگه‌رانی بێكار بوون و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی خۆیانن و له‌م بواره‌دا داوای زه‌مانه‌تی جیدی له خاوهنكاران و ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌وانیش خوازیاری ئه‌وه‌ن كه حه‌قده‌سته‌كانیان به ته‌واوی و له‌سه‌ری وه‌خت دا پێبدرێ. یه‌كگرتوویی له خواست و موتالباتدا، به‌ستێنی بابه‌تیی گونجاو بۆ په‌یوه‌ند دانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری دابین ده‌كات. بێ گومان، ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندانه جێبگهون و مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هاوكات به‌ڕێوه‌چن، كۆماری ئیسلامی و خاوهنكاران چیتر نا‌وێرن، خواستی كرێكاران پشت گوێ بخه‌ن.