ڕۆژی یەکشەممە ٤ی مانگی ڕەزبەر، کرێکارانی شێرکەتی “کاغەز پارس” له ناڕه‌زایه‌تی به دەرکردنی بەشێک لە هاوکاره‌كانیان له له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شێركه‌ته کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،ئه‌و شێركه‌ته له ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه ١٤ كرێكاری ده‌ركردووه كه سه‌رجه‌میان له نێوان ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ له‌وشێركه‌ته خه‌ریكی كارن، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت هاوپیشه‌ییه‌كانی دیكه‌یان له شێركه‌ته‌كانی تر كه‌مترین ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن ، شایانی باسه کرێکارانی ئەم شێرکەتە ڕێژه‌یان ٥٧ کەسه و لە گەڵاڵەی ڕیزبەندی پیشەکان بێبەشن و لە لایەن خاوەن کارەوە هەڕەشەی دەرکردنیان لێكراوه.