بەپێی دوایین زانیارییەکان، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی مۆتۆژنی تەورێز، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان، بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ڕۆژە، دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار و هەروەها بایەخ نەدانی بەبپرسانی ئەو شیرکەتە بە گیانی کرێکاران، لە ساڵانی ڕابردوودا، دەیان کرێکار تووشی ڕووداوی کار بوون. لە هەمان کاتدا، کرێکاران ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای دەیان ڕێکخستنی ناڕەزایەتی دژ بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان و هەروەها دابین نەکردنی ئیمکاناتی ڕیفاهی لە شوێنی کارەکانیان، هێشتا وڵامی داخوازییەکانیان نەدراوەتەوە و خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بوون.
