کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

مانگرتنی پێرسۆنێلی ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی ئوستانی كوردستان

مانگرتنی پێرسۆنێلی ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی ئوستانی كوردستان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 9ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی ئوستانی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت مانیان گرت.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی ئوستانی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌تی په‌یمانكاری واسیته‌ بوون.