ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی وڵاتی بۆلیوی له شاری سانتاكڕووز ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی بۆلیوی له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئه‌و وڵاته‌وه ناڕازین و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندووه. ناڕازیان داویان له ده‌وڵه‌ت كرد كه له جیاتی دامه‌زراندنی كه‌سانی به ته‌مه‌ن ده‌رچووانی لاوی زانكۆكان كه بێكارن دابمه‌زرێنن و سیسته‌می ده‌رمان به‌ڕۆژ بكه‌ن.
