کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

مانگرتنی هه‌فت ته‌په‌ و پێویستیی په‌یوه‌ندیی ڕێبه‌رانی كرێكاری

ڕۆژی چوارشهممه٨ی گهلاوێژ، مانگرتنی و ڕێپێوانی یهكگرتووانهی كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهلهشاری شووش بۆ ٤٥مین ڕۆژی بهردهوام، درێژهی بوو. كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپه، سهرهڕای تێپهڕ بوونی یهك مانگ و نیو لهدهستپێكی ناڕهزایهتی و مانگرتنهكهیان، بهعهزمی پتهویان، لهسهر گهیشتن بهخواستی پێدانی دهستبهجێی حهقدهستهدواخراوهكان، دایمی بوونی قهراردادی كرێكارانی نهیبڕ، گهڕانهوهبۆ سهركاری كرێكارانێك كهقهراردادهكانیان بۆ دووبارهنهكراوهتهوه، گهڕانهوهبۆ سهركاری ئیسماعیل بهخشی، محهممهد خهنیفهر، ئیمان خزری و سالار بیژهنی، دووبارهكردنهوهی دهفتهرچهكانی بیمهی دهرمانی و خزمهتگوزاری، سزادانی خاوهنانی گهندهڵ و دز، گهڕاندنهوهی پارهدزراوهكان بۆ شیركهت، درێژهی چالاكیی كارخانهو زهمانهت كردنی ئهمنییهتی پیشهیی كرێكاران، ههڵوهشانهوهی بهشی خسووسی و كۆتایی هێنان بهدزی و گهندهڵی ناو ئهم كارخانهیه، پێداگریان كردووه‌.

كرێكارانی ههفت تهپهههر وهك ڕۆژانی ڕابردوو، بهكۆبوونهوهلهبهرامبهر فهرمانداری و بهڕێپێوان لهشهقامهكانی شارستانی شووش، بهوتنهوهی درووشم و وتاربێژی، نیشانیان دا كهسهرهڕای ههڕهشه، وادهو بهڵێنیی درۆ و سیاسهتی ناكۆكینانهوهی دهزگای قهزایی، دهوڵهت و خاوهنكار، بهردهوام یهكگرتووانهدرێژهبهخهباتی ڕهوای خۆیان دهدهن‌. مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاران لهباروودۆخێكدا درێژهی ههیهكهڕۆژی سێشهممه‌ “ئیسماعیلی، وتهبێژی دهزگای قهزایی ڕژیم لهكۆبوونهوهیهكی ڕۆژنامهوانیدا، بۆ جارێكی دیكهئیدیعای كرد كه‌: “دهزگای قهزایی، ههموو تهگبیرهكانی خۆی خستووهتهكار تا مافی كرێكاران و شیركهت پارێزراو بێت“. ئهم كارگێڕهی ڕژیم بهدرۆ ئیدیعا دهكات كه‌ “تهوهری سهرپێچیی بهڕێوهبهرانی شیركهت و ههروا خسووسی سازی شیركهت لهحاڵی پهیگیری كردن دایه‌”. لهحاڵێكدا كهتهوهری سهرهكیی ئهم كۆبوونهوهیهپرسیار كردن دهربارهی قهیرانی ههفت تهپهو مانگرتنی یهكپارچهی كرێكاران بوو، وتهبێژی دهزگای قهزایی فریوكارانهوتیزۆربهی كرێكارانی ههفت تهپهگهڕاونهتهوهسهر كارهكهیان“.

كاتژمێرێك پاش وتهكانی وتهبێژی دهزگای قهزایی، كرێكارانی ههفت تهپهلهڕێگهی كاناڵی تێلێگرامیی خۆیانهوهلهوڵام بهدهزگای قهزایی نووسییان: “ئیسماعیلی، وتهبێژی دهزگای قهزایی وتی كهتهنیا ژمارهیهك لهكرێكاران ناڕازین، باقیهكهیان لهسهر كارن! دهزگای قهزایی دیسان غهڵهتی وت!” كرێكاران ههروهها نووسیان: ” ئیسماعیلی، چارهسهركردنی كێشهی كرێكارانی به  دادگا سپاردووهتا حوكم دژبهگهندهڵان دهربكات، كهئهویش مهعلووم نییهكهی قهرارهدهركرێ! ئیسماعیلیی نائاگادار، ههروهها وتوویهتی كهلێكدانهوهی كێشهوگرفت و تهوهری خسووسی سازیمان بهسازمانی خسووسی سازی سپاردووهتا لێكیان داتهوه‌! بهڕاستی سهیره‌! بهههمان سازمانی دز؟ وهك ئهوهوایهبڵێی، مهسهلهی دزی لهماڵهكهی ئێوهمان سپاردووهبهدزهڕێزدارهكهتا لێكیداتهوهو بهرهنجامكهمان پێبڵێتهوه“.

كاناڵی سهربهخۆی كرێكارانی ههفت تهپه، بهبڵاوكردنهوهی بهڵگهیهك باسی لهدانی بهرتیلی سێ ملیارد تمهنیی ئهسهد بهیگی بهجهعفهری چهگنی، سهرۆكی دادگوستهری شووش و حسێنی پویا، دادستانی ئۆستانی خووزستان، كردووه‌. بهپێی ئهم بهڵگهیه، ئهم بهرتیلهبۆپهروهندهسازكردن  دژبهكرێكارانو بۆ پشتیوانی لهئهسهدبهیگی لهشۆرای تهئمینی شووش و خووزستان لهڕێگهی ئامادهكردنی ڕاپۆرت و وتووێژ بهقازانجی ئهسهدبهیگی بووه‌. حهفتهی ڕابردووش ئهم كاناڵهڕایگهیاند كهئهسهد بهیگی بڕی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار لهپارهدزراوهكانی، لهڕێگهی سهڕافیهوهبۆ كانادا گواستووهتهوه‌. پێشتر كرێكارانی ههفت تهپهبهدهیان جار پشتیوانی كردنی بهرپرسانی قهزایی و دهوڵهتییان لهبهرپرسانی شیركهتی ههفت تهپهمهحكووم كردبوو.

درێژهی مانگرتنی كرێكارانی ههفت تهپه، ئهزموون و زانستی چینایهتیی، ڕادهی ڕێكخراوبوون، بوونی تۆڕێك لهڕێبهرانی پڕگڕوتین و بهئهزموون، بێ باكی و وردبینی ئهوان لهبهروپێش بردنی ئهم خهباته، سهرانی دهزگای قهزایی ڕژیم، سهرۆكی دادگوستهری شووش و دادستانی ئۆستانی خووزستانی وا لێكردووهتا لههیچ ههوڵێك بۆ شكست دانی ئهم مانگرتنهدهریغ نهكهن. سهرانی ڕژیم باش دهزانن كهخهباتی كرێكارانی ههفت تهپه، بههۆی ئهوهیكهیهكێك لهسهرهكیترین سیاسهتهئابووریهكانی دهوڵهت واتهخسووسی سازیی بردووهتهژێر پرسیار، بهخاتری ئهوهیكهخواستی پێدانی دهستبهجێ حهقدهستهدواخراوهكان و دووبارهكردنهوهی دهفتهرچهكانی بیمهو زهمانهت كردنی ئهمنییهتی پیشهیی كرێكارانیان هێناوهتهگۆڕێ، خواست و داخوازیی بهشێكی بهرین لهكرێكارانی ئێران نوێنهرایهتی دهكهن. كرێكارانی مانگرتوو لهوتهكانیاندا باس لهگرینگ بوونی بهڕێوهبهرایهتیی شۆرایی كرێكاران لهم شیركهتهدا دهكهن. سهرانی ڕژیم باش دهزانن كهڕێك لهباروودۆخێكدا كهئهوان دهیانههوێ دوژمنی دهرهكی بههۆكاری ههژاری و فهلاكهت بناسێنن و بهدهركردنی حوكمی پهیتا پهیتای ئێعدام و زیندان و شهللاق و بێگاری بۆ ناڕازیانی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر و بهفرانبار، كرێكارانی مافخواز و مرۆڤهئازادهكانی ناو كۆمهڵگا چاوترسێن كهن، ئهم كرێكارانهبهوشیاری سیاسی و وردبینیهوه، دوژمنی چینایهتییان لهناوخۆی وڵات كردووهتهئامانج و ئهوهش ڕووبهڕوو بوونهوهیهكی سیاسیی بهتهواو مانایه‌. سهرانی ڕژیم لهكاریگهریی حاشاههڵنهگری خهباتی یهكگرتووانهی كرێكارانی ههفت تهپهلهسهر كهش و ههوای سیاسی و بزووتنهوهناڕهزایهتیهكانی ناو كۆمهڵگا ئاگاداران و ترس لهو ڕاستیانه، ئهوانی بۆ ناكۆكینانهوهلهناو ڕیزی خهباتی كرێكاران، وهجموجۆڵ خستووه‌. مانگرتنی یهكپارچهو یهكگرتووانهی كرێكارانی ههفت تهپهبهخاتری ههر ئهم پێگه بابهتیهی كهلهباروودۆخی سیاسیی ئێستادا ههیهتی، بۆ ڕهوتی پێشڕهویی بزووتنهوهی كرێكاریی ئێران یهكجار گرینگه‌.

هاوكات لهگهڵ درێژهی مانگرتنی یهكگرتووانهی كرێكارانی ههفت تهپه، ههر لهحهفتهی ڕابردوودا، شایهدی بهڕێوهچوونی چهندین مانگرتن و كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی كرێكاران بۆ بهدواداچوونی خواستهكانیان بووین. درێژهو هاوكات بوونی ئهم مانگرتنانهو كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی بۆ گهیتشن بهخواستی هاوشێوه، بهستێنی بابهتیی پێكهوهپهیوهند دان و خوڵقاندنی هاوئاههنگیی لهڕێبهریی ئهم خهباتهدا دابین دهكات.

بهڵام هاوئاراستهكردن، هاوئاههنگی و هاوكات بوونی خهباتی كرێكاران لهبهشهجۆراوجۆرهكاندا و ههروهها پشتوانی و هاوپشتیی سهری وهختی ناوهندهجۆراوجۆرهكان لهیهكتر، بهبێ پهیوهندیی نزیكی ڕێبهران و ههڵسووڕاوانی كرێكاری پێشڕهو و ئهو خهباتكارانهی كهسهرڕشتهی خهباتیان لهناوهندهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاریدا بهدهستهوهیه، مهیسهر نابێت. لهبارووۆخی نهبوونی ڕێكخراوی جهماوهری و چینایهتیی سهرتاسهریی كرێكاران كهبتوانێ لهوهها ههلوومهرجێكدا لهڕێگهی بانگهواز كردن بۆ بهڕێوهبردنی مانگرتن، پێشڕهوی و سهركهوتنی خهبات لهیهك ڕشتهی دیاریكراودا زهمانهت بكات و بزووتنهوهی كرێكاری لهقامهتێكی یهكپارچهدا بێنێتهمهیدان، ئهوهڕێبهران و ههڵسووڕاوانی كرێكاریی ناوهندهجۆراوجۆرهكانی سهنعهت و خزمهتگوزارین كهلهڕێگهی پهیوهندی و هاوكاری لهگهڵ یهكتر و پێكهێنانی ڕێكخراو و ناوهندی وهك شۆاری هاوكاری ههڵسووڕاوانی كرێكاری، دهتوانن تا ڕادهیهك بۆشایی نهبوونی ڕێكخراوی جهماوهری و سهرتاسهریی كرێكاران پڕ بكهنهوه‌‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-