مانگرتنی گشتیی كرێكارانی پڕۆژه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی و چه‌ندین ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی وزه بۆ ١١مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته گۆشه‌یه‌كه له توانایی چینی كرێكار له گۆڕه‌پانی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێستای ئێران‌دا. خواستی كرێكارانی مانگرتوو ڕوونه: چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، پێدانی گشت حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی شیركه‌ته په‌یمانكار و ده‌ڵاڵه‌كان له دامه‌زراندنی كرێكاران، كۆتایی هێنان به قه‌رارداده كاتی و سپی ئیمزاكان، له زومره‌ی گرینگ‌ترین خواسته‌كانیانن. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خاوهنكاران و كارگێڕانی ڕژیم له دامه‌زراوه‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، هه‌وڵیان داوه تا به پێدانی به‌شێك له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و یان به دانی واده و به‌ڵێنی، ئاڵقه‌كانی زنجیری مانگرتنی كرێكاران لێك جیا بكه‌نه‌وه. به‌ڵام نه ته‌نیا ئه‌م هه‌وڵانه‌یان هیچ ئاكامێكی نه‌بووه، به‌ڵكوو چه‌ند به‌شێكی دیكه له كرێكارانی پڕۆژه‌یی سه‌نعه‌تی نه‌وت و وزه‌خانه‌كان به‌و مانگرتنه په‌یوه‌ست بوون. ئه‌و خاوه‌نكارانه‌ی كه به به‌رهه‌می كاری ئه‌رزانی كرێكارانی كاتی و پڕۆژه‌یی، ڕهویونهوه، ئه‌مڕۆ نایانهه‌وێ باوه‌ڕ بكه‌ن كه كرێكاری ئه‌رزانی ئه‌مڕۆ، كرێكاره بێده‌نگه‌كه‌ی دوێینێ نییه. باروودۆخی كۆیلهئاسای كار، برسیه‌تی و سفره‌ی به‌تاڵی بنه‌ماڵه‌كان، كاردی گه‌یاندووه‌ته سه‌ر ئێسقان. هه‌ڵبه‌ت ناتوانێ له‌وه‌ش تێبگات كه وهخهبهرهاتنێكی نوێ خه‌ریكه شكڵ ده‌گرێ.
هاوكات بوون و هاوئاهه‌نگ بوونی ئه‌م مانگرتنانه، سه‌ره‌ڕای یه‌كسان بوونی خواست و داخوازیه‌كانیان، بێ گومان هه‌نگاوێكی به‌ره‌زه بۆ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران. ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كرێكاران به‌رده‌وام بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و بۆ خواستی هاوشێوه، كه له مانگرتنه‌كانی ئه‌م دوایانه‌شدا هێناویاننه گۆڕێ، خه‌باتیان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه كه ئه‌م خه‌باته‌یان پرژ و بڵاو و بێ په‌یوه‌ندی بووه، كه‌متر توانیویانه خواسته‌كانیان به‌سه‌ر خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌تدا بسه‌پێنن. ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای گرینگیهك كه ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته نوێ و تاڕاده‌یه‌ك سه‌رتاسه‌ری و هاوئاهه‌نگه هه‌یه‌تی، پێویسته ئه‌و ڕاستیه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه هێشتا له‌گه‌ڵ بوون به ئامرازێكی گوشاری چاره‌نووس ساز، بۆ داسه‌پاندنی گشت خواسته‌كان به‌سه‌ر ڕژیم و سه‌رمایه‌داران، مه‌ودای هه‌یه.
دیاره كرێكاران به ئامانجی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕژیم، خاوهنكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌كان وتووێژ ده‌كه‌ن. له‌و دانوستانه‌دا، ئه‌وه هاوسه‌نگیی هێزی دوو لایه‌نی وتووێژكاره كه سه‌ره‌نجام ئاكامی نیهایی دیاری ده‌كات. تا ئه‌و جێیه‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی كرێكاریی ئه‌م وتووێژه‌وه هه‌یه، سه‌رتاسه‌ری بوون، هاوئاهه‌نگ بوونی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، یه‌كده‌ست بوونی درووشم و خواسته‌كان، واته ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له ئه‌زموونی نوێی كرێكارانی مانگرتوودا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دابین كراوه، خاڵێكی به‌هێزی گرینگه له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م هاوسه‌نگیه‌دا. به‌ڵام كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و خاڵه به‌هێزه، پێویستی به هه‌یئه‌تێكی وتووێژكاری پێكهاتوو له كارامه‌ترین ڕێبه‌رانی كرێكاری هه‌یه كه له ڕێكخستنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌دا ده‌ور و نه‌خشیان بووبێت. ئه‌گه‌رچی له ئێستادا له هێندێك له ناوه‌نده‌كان، وتووێژ له‌گه‌ڵ خاوهنكاران له ئارادایه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی وتووێژی جیاجیا بۆ حه‌ره‌كه‌تێكی یه‌كگرتوو و یه‌كده‌ست، ته‌نیا ڕێگا بۆ ناكۆكی نانهوهكانی خاوهنكاران خۆش ده‌كات.
به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تیی جێی متمانه‌ی كرێكاران، له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كرێكاراندا دیاری ده‌كرێت. په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاریی به‌شه جۆراوجۆره‌كان، كه له كۆبوونه‌وه گشتیی جیاوازی خۆیاندا كۆده‌بنه‌وه، ڕێگای پێكهێنانی وه‌ها هه‌یئه‌تێك خۆش ده‌كات. په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری نهتهینا بۆ ئه‌م قۆناغه خاڵێكی پاڵپشتی گرینگه، به‌ڵكوو ده‌بێته پاشكه‌وتی خه‌باتی دواڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێران.
وه‌ها هه‌یئه‌تێك، توانای خۆی بۆ چه‌نه‌لێدان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خاوهنكاران و ده‌وڵه‌ت، له چه‌ندایه‌تیی هێزێك كه هاتووه‌ته مه‌یدان، له ڕاده‌ی پایه‌داریی كرێكاران له به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشاره ئابووریه‌ی كه له ڕۆژانی مانگرتندا به‌سه‌ر سفره‌ی بێ ڕه‌ونه‌قی بنه‌ماڵه كرێكاریهكانهوهیه، له ناسینی پێگه‌ی دوژمن و خاڵه لاوازه‌كانی، له ڕاده‌ی پشتیوانیی مه‌عنه‌وی و كرده‌وه‌یی به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی، بۆ نموونه موعه‌لیمان، په‌رستاران، خوێندكاران، خانه‌نشینان، وه‌رده‌گرێ. به دابین كردنی ئه‌م پێداویستیانه‌یه كه ئیمكانی سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی مانگرتوو له نهبهردێك كه ده‌ستیان پێكردووه، دابین ده‌بێت. ڕه‌نگبێ بوترێ كه وڵامی هه‌مووی ئه‌وانه له پێویستیی بوونی ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌ریی كرێكاران دایه، واته بابه‌تێك كه چینی كرێكاری ئێران له‌و قۆناغه‌دا لێی بێبه‌ریه. به‌ڵام له ڕاستیدا، وه‌ها ڕێكخراو یان ڕێكخراو گه‌لێك، ته‌نیا له جه‌ره‌یانی به‌ره‌وپێش چوونی هه‌موو پڕۆسه‌كان، نه‌ك له سره‌وتن و وه‌ستاندا، به‌ڵكوو له جه‌ره‌یانی نه‌به‌رددا پێكدێن. له باروودۆخی نه‌بوونی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ریی كرێكاری كه خه‌باتی كرێكارانی پڕژ و بڵاو، یه‌كگرتوو بكات و له پانتاییه‌كی سهتاسهریدا ڕێبه‌ریی بكات، ئه‌وه تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیی ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارین كه پێویسته له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌م بۆشاییه پڕ بكه‌نه و له‌و ڕێگه‌وه به‌ره‌و ێپكهێنانی ڕێكخراه كرێكاریه‌كان هه‌نگاو هه‌ڵگرن.
ئه‌گه‌ر كرێكارانی مانگرتوو نه‌توانن ته‌نانه‌ت به‌شێك له خواسته‌كانی خۆیان له‌م نهبهردهدا به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام هه‌نگاوێك له پێناو ڕێكخراوبوون، واته بۆ نموونه پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی، دیاری كردنی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی، پێكهێنانی سندووقی هاوكاری كرێكاری، پێكهێنانی په‌یوه‌ندیی چالاك له نێوان پێشڕه‌وانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان و هیتر، هه‌ڵگرن، بێ گومان تا ئه‌و ئاسته‌ش، خۆی جۆرێك له سه‌ركه‌وتنه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له نه‌به‌رده‌كانی دواتردا، له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر، هێز و توانای زیاتر ده‌به‌خشێته كرێكاران. له هه‌واڵه‌كاندا هاتبوو كه ده‌سته ده‌سته كرێكارانی مانگرتوو شوێنی كاره‌كه‌یان به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان. ئه‌وه‌یكه له گه‌رمای به‌تینی جنووبی ئێران و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی ژیان له‌و باروودۆخه‌دا، مانه‌وه بۆ كرێكاران دژواره، قابیلی ده‌ركه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا، كرێكاران هێز و توانای خۆیان له كۆبوونه‌وه و پێكه‌وه‌بوون وه‌رده‌گرن. كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران ترس ده‌خاته ناو دڵی دوژمنه‌وه و گوشاری مانگرتن و ڕاوه‌ستانی كار له‌سه‌ر دوژمن، چه‌ند هێنده ده‌كات.