“مەرزیە تەڵایی” ئەندامی ئەنجومەنی سنفیی موعەلیمانی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە، لە گرتەڤیدیۆیەکدا پاڵپشتیی خۆی له موعەلیمانی بەندکراو بەتایبەت “ئەسکەندەر لۆتفی” وتەبێژی شورای هاوکاریی موعەلیمانی ئێران ڕاگەیاند.
بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیە، ناوبراو خۆپیشاندانی موعەلیمان و فەرهەنگیانی ئێرانی بە مافێکی ڕەوا ناو برد و ڕایگەیاند، بەرپرسانی دەسەڵات نەتەنیا ئاوڕێکیان لە کێشەکانیان نەداوە بەڵکو دەستیان داوەتە سەرکۆت و دەستبەسەرکرانی موعەلیمان. “مەرزیە تەڵایی” لە درێژەی قسەکانیدا مانگرتن لە خواردنی خۆی بەمەبەستی پاڵپشتی لە “ئەسکەندەر لوتفی” ڕاگەیاند و هاوکات داوای لە موعەلیمانی دیکەش کرد لەم هەڵمەتەدا بەشدار بن و یەکگرتوویی و ئیرادەی خۆیان بەهەموو لایەک نیشان بدەن. جێگای ئاماژهیه له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا شهپۆلی مانگرتنی موعهلیمانی شارهكانی ئێران به نیشانهی پاڵپشتی له موعهلیمانی زیندانی كراو ڕوو له ههڵكشانه لهم پێوهندهدا به دهیان موعهلیم له شاره جۆراوجۆرهكانی ئێران به گشتی و ڕۆژههڵاتی كوردستان بهتایبهتی مانگرتنیان ڕاگهیاندووه.