كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی به‌رقی غه‌ربی كاروون، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌وه سه‌ر به شیركه‌تی “مه‌پنا” و چه‌ندین شیركه‌تی په‌یمانكاری دیكه‌ن كه له‌سه‌ر به‌ڵێنی خاوه‌نكاره‌كانیان بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و دابین كردنی مافی “٢٠ ڕۆژ كار، ١٠ ڕۆژ پشوودان” گه‌ڕابوونه سه‌ر كاره‌كانیان، له‌گه‌ڵ به‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی خاوه‌نكار ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه و بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.