له سێهه‌مین حه‌فته‌ی مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی “زه‌ره‌ند”ی سه‌ر به ئۆستانی كرمان، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان به كۆبوونه‌وه له به‌رابنه‌ر ئۆستانداری ئه‌و ئۆستانه، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی “زه‌ره‌ند” كه له ڕۆژی ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی ئه‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام بوو. نزیكه‌ی ٢٠٠٠ كرێكاری مه‌عده‌نه‌كانی به‌شی خسووسی شومالی كرمان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست زۆر بوونی ساعه‌تی كار، له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، گرێبه‌ستی كاتی و نه‌بوونی بیمه‌ی كرێكاری، هه‌روه‌ها باروودۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت ده‌ربڕی. جێی ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و خاوه‌نكاره‌كان به شێوه‌گه‌لی جوراوجۆر هه‌وڵیان داوه مانگرتنی كرێكاران بشكێنن به‌ڵام كرێكاران سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركران و هێرشی هێزه ئینتزامیه‌كان، پێداگرییان كردووه له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان و به‌رده‌وامن له مانگرتن.