كرێكارانی شیركه‌تی “گوڵگۆهه‌ر”ی سیرجان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نی مسی “گوڵگۆهه‌ر”ی سیرجان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژارین و له‌ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ژیانیان ناڕازین. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین.