كرێكارانی شێركه‌تی بوئینگی ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ ڕایانگه‌یاند، له ناڕه‌زایه‌تی به گرێبه‌ستی خانه‌نشینكراوی و زیاد نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هه‌ڵاوسان و گرانی له‌و وڵاته‌دا ، ده‌ست له كار ده‌كشێنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌دوای ئه‌وه‌ی كه كرێكارانی ئه‌و شێركه‌ته پێشنیاری به‌ستنی گرێبه‌ستی نوێیان له‌لایه‌ن ئه‌و شێركه‌ته‌وه ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، ٢٥٠٠ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌كانی به‌شی به‌رگری بوئینگ له ناوچه‌ی سێنت لوئیسی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه، كاتژمێر ١٢ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست له كار ده‌كشێنه‌وه.