ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی له‌به‌نیاتی پاژن له شاری تاران له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای نووسینگه‌ی ئه‌م شیركه‌ته به وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٧ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، هه‌ر جار به كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له لایه‌ن كارفه‌رما هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كرێ.