له درێژه‌ی مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری دڵگوشا به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، شاره‌داری ئوستانی ئیلام ناچار بوو كاره‌كانی به‌ته‌واوه‌تی بوه‌ستێنێت و ده‌رگای ئه‌و ئیداره‌یه دابخات.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندان و كرێكارانی ئه‌و ئیداره‌یه ماوه‌ی ١٧ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و زیاتر له ٦ مانگیشه حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان به بیانووی هه‌بوونی كێشه‌ی ئابووریه‌وه دواخراوه. جێگای ئاماژه‌یه كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و شاره‌داریه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆی كه‌م ته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم و پشتگوێ خرانی داواكارییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.