كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی حه‌جمی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، نزیك به ٣٨٠ كرێكار ساڵانێكه به‌شێوه‌ی حه‌جمی له شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران كارده‌كه‌ن و له زۆربه‌ی مه‌زایا و ئیمكاناتی ڕیفاهی كه كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی دیكه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز هه‌یانه بێبه‌شن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گۆڕانی قه‌رارداده‌كانیان له حه‌جمیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی و جێبه‌جێكرانی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و خواستی پێرسۆنێلی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وتن.