به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کرێکارانی بەنداوی “ژاوە”ی سنه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی شەش مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جۆزەردان، کرێکارانی کۆمپانی گەشەی سەرچاوە ئاوی و وزەیەکانی ئێران کە لە بەنداوی ژاوە کار دەکەن، بە هۆی وەرنەگرتنی حه‌قده‌ستی ٦ مانگی خۆیان و هەروەها جێژنانه‌ی ساڵی ڕابردوویان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و لە شوێنی کارەکەیان كۆبوونه‌وه. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کرێکارانە کە ژماره‌یان ٢٠ کەس ده‌بێ، لە چاو کرێكاره‌كانی دیکەی ئەو کۆمپانیایە کەمترین حه‌قده‌ست وەردەگرن و سه‌ره‌ڕای ئه‌م لانیكه‌مه‌ی كه پێیان ده‌درێ، شەش مانگیشە حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.