كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ناوچه‌ی ئازه‌ربایجان كه له سه‌ر هێڵی ئاسنی شاره‌كانی “سه‌ڵماس”،”ئازه‌رشه‌هر”، “مه‌ره‌ند” و “عه‌جه‌ب شێر” كار ده‌كه‌ن، له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه دواخراوه و ئێستا خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیانن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی داخوازییه‌كی دیكه‌ی ئه‌وانه كه هێشتا جێبه‌جی نه‌كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و شیركه‌ته له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكرد كه ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ئازه‌ربایجان ڕاده‌ستی به‌شی خسووسی كرا.