شۆفێری تاکسیەکانى هەولێر ڕۆژی شهممه ١٤ی مانگی جۆزهردان، بەهۆى دابەشنهکردن و كهمكردنهوهی بڕی بەنزینى ٦٩٠ دیناریى بەسەریاندا مانیانگرت و ڕێگاى سەرەکى “موسڵ – هەولێر“یان داخست.
به پێی ڕاپۆرتهكان، شۆفێرى تاکسیەکانى هەولێر، دژى پێنەدان و کەم دابەشکردنى بەنزینى ٦٩٠ دیناریى، مانیانگرت و لەبەردەم پارکى “سامى عەبدولڕەحمان” كۆبوونهوه و ڕێگاى سەرەکى “موسڵ – هەولێر“یان داخست. به وتهی شۆفێرانی ناڕازی، بژێویی ڕۆژانەى خۆیان و خێزانەکانیان لەسەر کارى تاکسیە و لەئێستاشدا ناتوانن لیترێک بەنزین بە هەزار دینار بکڕن و چەندین جاریش كۆبوونهوهیان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا چارەسەرى کێشەکان نەکراوە.