شۆفێر تاكسیه‌كانی شاری سنه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی گرانبوونی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و چه‌ند كاتژمێرێك به‌و بۆنه‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
شۆفێره‌كان ڕایانگه‌یاندووه له كاتێكدا نرخی به‌نزین و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌چێته سه‌ره‌وه، كاركردن له‌م دۆخه‌دا بێجگه له زیان هیچ قازانجێكی بۆ ئه‌وان نییه و داوایان له به‌رپرسانی شاره‌وانی ئه‌و شاره كردووه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزێته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه شۆفێر تاكسیه‌كانی شاری سنه به‌هۆی گرانبوونی مادده خۆراكییه‌كان و هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته‌دا و گرانبوونی نرخی به‌نزین ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌وانیش هیچ بایه‌خێك به داواكارییه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییانه نادرێت.