ژماره‌یه‌ك له شۆفێره‌كانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی شێركه‌تی فوولادی خووزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر بژێوی ژیانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی ئه‌و شێركه‌ته ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌سه‌ر كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و چه‌ند كێشه‌یه‌ك له بژێوی ژیانیان، داوایان له لایه‌نی پێوه‌ندیدار كردووه كه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی ڕژیمه‌وه وڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه.