ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، شۆفێرانی وانت بار له خۆڕاسانی ڕه‌زه‌وی دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی وانت بار له پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی له ئاست گرانی پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل، كه‌می حه‌قده‌ستی گواستنه‌وه‌ی بار و پشتیوانی نه‌كردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناڕازین و ده‌ڵێن: تێچوو و داهاتیان یه‌ك ناگرێته‌وه و تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی قورس بوون. شایانی باسه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر، شۆفێرانی وانت بار له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به هه‌مان هۆكار مانیان گرتبوو.