ژماره‌یه‌ك له شۆفێر مینی بووسه‌كانی شاری به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ته‌رخان كردنی كاتی زۆر له سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی له‌و شاره‌دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێر مینی بووسه‌كانی ئه‌و شاره به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری هۆرمۆزگان خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا شۆفێران ڕایانگه‌یاندووه به‌هۆی خراپی دابه‌ش كردنی سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كانی ئه‌و شاره ژماره‌یه‌ك له به‌نزینخانه‌كان داخراون و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاتێكی زۆر بۆ ده‌ستخستنی سووته‌مه‌نی بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌فیڕۆ بده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی چه‌ندین ناڕه‌زایه‌تی دیكه له ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی به هه‌مان هۆكاره‌وه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و شۆفێرانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.