به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو،ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، شۆفێرانی تاكسی شاری سه‌قز دژبه گرانی و خراپی دۆخی ژیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شۆفێرانی تاكسی شاری سه‌قز له ئاست گرانی قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌كی ماشێن و كه‌می كرێ تاكسی و یه‌ك نه‌گرتنه‌وه‌ی داهات و تێچووی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.