به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، شۆفێرانی تاكسی شاری بۆكان دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، شۆفێرانی تاكسی بۆكان له‌ئاست كه‌می كرێ، گرانی كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل، دابین نه‌كرنی خزمه‌تگوزاری له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تاكسیڕانی و دۆخی ناله‌باری ئاسفاڵتی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره ناڕازین و خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.