ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری شاری قوروه له ناڕه‌زایه‌تی به كێشه‌ی پیشه‌یی و خراپی دۆخی ژیانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆقێر كامیۆنه‌كان له شاری قوروه له ئاست كه‌می كرێی بار له مه‌عده‌نه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره، ناداپەروەرى لە دابەشکردنی بارەکانیان و ڕێزنەگرتن لە بەرژەوەندی شۆفێران، کەمکردنەوەی پشکی سووتەمەنییان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم بە کرێ و سەندیکاى شۆفێران، ناڕازین و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داواكارییه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه شۆفێرانی بارهەڵگر لە سەرانسەری ئێران پێشتریش دژبه نادادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن دەڵاڵەکانی دابەشکردنی بار، زیادکردنی کۆمیسیۆنی گواستنه‌وه‌ی بار، دابیننه‌كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو.