به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، دوو به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ئێوین له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دایكی “سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حه‌مید حاج جه‌عفه‌ر كاشانی و “سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “نه‌رگس مه‌زلووم”، دایكی سۆهه‌یل عه‌ره‌بی مانیان له خواردن گرت. ئه‌م دوو به‌ندكراوه خوازیار ئازادكردنی بێ شه‌رتومه‌رجی ناوبراو بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا، به‌رپرسانی دادگا تۆمه‌تی “نه‌رگس مه‌زلووم”یان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه.