له كاتێكدا شركه‌ته‌كانی فڕۆكه‌وانی ئه‌ورووپا هیواخواز بوون له دوای كۆتایی هاتن به وایرۆسی كۆرۆنا گه‌شته‌كانی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و زیانه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دیكه‌ی وه‌ك مانگرتنی كارمه‌ندان و كرێكاران به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه مانگرتنی به‌ربڵاوی كارمه‌ندانی دوو شێركه‌تی “ڕایان ئه‌یر” و ئیزی جێت” كه به‌هۆی فرۆشتنی تێكتی هه‌رزانه‌وه ناوبانگیان ده‌ر كردووه، بشێوی له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپا درووست كردووه. له‌م پێوه‌نده‌دا كارمه‌ندانی شێركه‌تی ڕایان ئه‌یر ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ ماوه‌ی ١٢ ڕۆژی دیكه له مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن. جێگای ئاماژه‌یه هاوكات ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی شارل دۆ گۆڵ له شاری پاریس ڕاگه‌یاندووه له ڕۆژانی ٨ بۆ ١٠ی مانگی ژوئیه بۆ جارێكی دیكه ده‌ست له كار ده‌كشێنه‌وه.