ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رمانداری و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری ئابدانان له بنه‌ماڵه‌ی “بامشاد سوله‌یمانخانی”، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئابدانان به‌شداری به‌رینیان له ڕێوڕه‌سمی حه‌وته‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و لاوه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بامشاد سوله‌یمانخانی” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئازادی به‌هۆی ژه‌هراوی بوون له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه گیانی له‌ده‌ست دابوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر گۆڕستانی ئابدانان، مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و لاوه به شێوه‌یه‌كی شكۆدار و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.